ڤیدیۆ.. بەدەر لە نەرێتەکان شازادەی بەریتانیا هاوسەرگیری لەگەڵ خانمە ئەکتەرێکدا ئەنجامدا

ئیمڕۆ ١٩ ی ئایار، شازادە هاری و مێگان بەدەر لەنەرێت و رێسا باوەکانی خێزانی شازادە بە ڕەسمی هاوسەرگیریان كرد.

  خاتوو مێگان تەمەنی ٣٦ ساڵەو تەمەنی سێ ساڵ لە هاری گەورەترە، ناوبراو ئەكتەرێکی ئەمریكیە و دایكی ڕەش پێستەو شوی كردوەو تەڵاق دراوە.

 پڕۆتۆكۆڵی مەلەكی شازادە بۆی نییە كچێك بێنێت كە یەكێ لەو مواسە فاتانەی تیابێت.

ئەم هاوسەرگیریە چەندین رێگری و ئەستەمی لەبەردەمابوو، میگان کچێکە ڕەچەڵەکی ئەفریقیە، لە کاتێکدا خێزانی شاهانە هاوسەرگیری لەگەڵ ئافرەتێک ناکەن پێشتر هاوسەرگیری کردبێ، هەروەها شازادە هاری مەسیحیەکەی پرۆستەنتینیە و میگان کاسۆلیکی یە کە دوو مەزهەبی زۆر دژ بەیەکن.

یەکێک لە ئەستەمەکانی تر، میگان سێ ساڵ لە هاری گەورەترە، هەروەها مێگان ئەکتەرەو بۆ خێزانی شاهانە ئەم ئیشە گونجاو نیە، ئەمە جگە لەوەی مێگان خەڵکی ئینگلتەرا نییە، نە دایکی و نە باوکیشی، بەهەمان شێوە واتە بیانیە.

سەرەرای هەموو ئەو ئاستەنگیانە، شازادە هاری هەموو بەربەستەکانی شکان و هاوسەرگیری کرد.





AM:12:29:20/05/2018