هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە) کوژرانی پێنج سەربازی توركی لە لێلیكان-ی باشوری كوردستان و باگۆك-ی باكوری كوردستان راگەیاند.
لە راگەیەندراوێكدا ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە) ئاماژەی بەوەكردووە، "لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆزدا هێزەكانمان لە ڕۆژی 18ی ئەم مانگە، كاتژمێر 4:30 لە ناوچەی عەلی درێژ-ی سەر بە هەرێمی لێلیكان لە دژی سوپای داگیركەری توركیا چالاكییان ئەنجامدا، لەو چالاكییەدا سەربازێكی توركیا كوژرا".
ئەوەشی خستوەتەڕوو، "لەهەمان ڕۆژدا هێزەكانمان لە كاتژمێر 5:30 خولەكدا لەگردی لێلیكان لە دژی سوپای توركیا چالاكییان ئەنجامدا، لەو چالاكییەكە لە ڕێگەی چەكی قەناسەوە ئەنجامدرا سەربازێكی سوپای توركیا كوژرا".
هەپەگە راشیگەیاندووە، لە هەمان ڕۆژدا هێزەكانیان لە گردی شەهید زەردەشت-ی سەر بە گەڤەر لەدژی سوپای توركیا چالاكییەكیان ئەنجامدا، ژمارەی كوژراو و بریندارەكانی سوپای توركیا لەو چالاكییەدا نەزانراوە.
لە بەشیکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، رۆژی هەینیش
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا دوو جار هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردوومان کرد، لەو بۆردوومانانەدا زەرەرو زیان بەر ماڵ و موڵکی هاوڵاتیانی گوندەکانی ئەو ناوچەیە کەوتوە.