به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان شۆفێران لە هاتوچۆکردن بەسەر رێگای نێوان كه‌لار – سلێمانیی ئاگاداردەکاتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا وێنه‌یه‌كى ده‌ست "سۆی" كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێرانی سه‌ر ڕێگای كه‌لار-سلێمانی و هاوڵاتیان دەه‌كاته‌وه، كه له ئێستاوه له‌سه‌ر سایدی كه‌لار بۆ سلێمانی (سایده كۆنه‌كه) له نزیك گوندی چاڵه ڕه‌ش لادانی كاتی هه‌یه بۆ سه‌ر سایده نوێ یه‌كه، تكایه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاگاداربن".