چەند رێنماییەک بۆ خوێندکاران لە رەمەزاندا

رەمەزانی ئەمسال کەوتوەتە کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانەوەو بەشێک لە خوێندکارانیش نایانەوێت دەستبەرداری رۆژوو گرتن بن، پێویستە لەکاتی رۆژودا پەیڕوەی چەند رێنماییەک بکەن تاکو کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستەو تاقیکردنەوەکانیان دروست نەکات.

چەند رێنماییەک بۆ ئەو خوێندکارانەی دەیانەوێت لەکاتی تاقیکردنەوەکان بەڕۆژوبن:

- گرنگیدان بە خواردنی تەندروست، بەوپێیەی مێشک چالاک دەکات، بەتایبەتی لە ژەمی پارشێواندا لەگەڵ خواردنی سەوزەکانی وەک جەرجیر و سپێناج و کاهو، هەروەها خواردنی خورما یەکێکە لەو خواردنانەی وزە بەلەش دەبەخشێت، هەروەها گرنگیدان بە خواردنی چەرەسات و ماسی، کە دەوڵەمەندە بە ئۆمیگا سێ و مێشک چالاک دەکات.

- دورکەوتنەوە لە خواردنی شیرینی راستەوخۆ دوای ژەمی سەرەکی، چونکە مێشک ناچالاک دەکات، باشتر وایە چەند کاتژمێرێک دوای ژەمی ئێواە بخورێت، جگەلەوەش پێویستە لە دوای شکاندنی رۆژو بە هێواشی نان بخورێت و هەمو شتێک بە خێرایی و بەسەر یەکەوە نەخورێت، جگەلەمانە نەخواردنەوەی کافاینەکان بەشێوەیەکی زۆر وەک چای ڕەش و قاوە بەتایبەت لە پارشێودا لەش وشکدەکاتەوە و زیاتر تینوت دەکات.

- ڕێکخستنی کاتەکانت یەکێکی دیکەیە لەو هۆکارانەی یارمەتیت دەدات بخوێنیت و بەڕۆژوش بیت، بۆیە دەبێت کاتەکانت دابەش بکەیت و بزانیت چ کاتێک گونجاوە بۆ خوێندن و مێشکت چالاکە، بەڵام باشترین کات بۆ سەعی و کۆششکردن لە ڕەمەزاندا دوو کاتژمێر دوای پارشێوە، بەڵام دەبێت شەو لەکاتی خۆیدا تۆ خەوتبیت و بۆ پارشێوە هەستابیت نەک هیچ نەخەویت.جار جاریش  لەنێوانی کۆششکردندا، بچۆرە باخچەکە هەوایەک هەڵمژەو پشویەک بە مێشکت بدە.

- تەرخانکردنی ڕۆژانە دوو کاتژمێر بۆ چالاکی کۆمیدی و بابەتی بەسود، وەک وەرزش یان سەیرکردنی درامایەک یان قسەکردن و چوونە دەرەوە لەگەڵ هاوڕێیانت.

- باشترین خاڵ کەدەبێت لە بیری نەکەیت ڕێکخستنی خەو و ئاو خواردنەوەیە، دەبێت ڕۆژانە بڕی 8 کوپ ئاوت خواردبێتەوە مەرج نییە تەنها لەڕێگایی ئاوەوە، بەڵکو دەتوانیت شەربەتە سروشتیەکانیش بخۆیتەوە، هاوکات دەبێت 6-8 کاتژمێت بخەویت.
 


PM:12:16:20/05/2018