گۆڕان بڕیاری کۆتاییدا

بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، بایکۆتی پرۆسەی سیاسی دەکەن و بەشداری لە حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ناکەن ئەویش وەک ناڕەزایەتییەک لەبەرامبەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.

شۆرش حاجی، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بە ئاژانسی (الغد پريس)ی راگەیاندووە، رەوشی گشتی نێو بزوتنەوە بەرەو بایکۆتی کاروباری سیاسی هەنگاو دەنێت و بەرەو ئەوەی کە بەشداری لە حکومەت و پەرلەمانی داهاتوودا نەکەین.

جەختی کردەوە لەوەی، سەرجەم هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەکە لەگەڵ بایکۆتکردنن ئەویش پاش ئەوەی ئەنجامە کۆتاییەکانمان بینی و هەڵبژاردنەکان رێڕەوی راستی خۆی نەگرت.

شۆڕش حاجی هەروەها وتیشی '' تەنانەت ئەگەر بە تەنهاش بین، بایکۆتی پرۆسەی سیاسی دەکەین، وە لە کۆبونەوەکانماندا لەگەڵ لایانە ناڕازییەکانی تر ئەوانیش هەمان ڕایان دەربڕیوە و ئەوانیش بایکۆتی پرۆسەی سیاسی دەکەن''.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە بزوتنەوەی گۆڕان زیاتر دوو هێندەی ئەوەی هێناومانە لەدەستماندا بەهۆی تەزویر و یاریکردن بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەوە لەلایەن چەند حزبێکی دەسەڵاتدارەوە لەبەر ئەوە هیچ شەرعیەتێک لە کاری سیاسی و هەڵبژاردنەکاندا نەماوە.



PM:02:48:20/05/2018