سەدر بە مەرج عەبادی لە پۆستەکەی دەهێڵێتەوە

سەرچاوەیەک لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کەناڵی سومەریەی راگەیاند کە بەمەرج سەدر رازیبووە حەیدەر عەبادی جارێکی دیکە ببێتەوە سەرۆک وەزیران.

سەرچاوەکە اماژەی بۆ ئەوەکرد مەرجەکەی سەدر ئەوە بووە عەبادی دەستلەکار بکێشێتەوە لەحزبی دەعوە وتیشی "عەبادی بە زەردەخەنەیەک وەڵامی سەدری داوەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم داواکارییە جددی نییە ، چونکە پێشتریش سەدر لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا داوای دەستلەکارکێشانەوەی عەبادی کردبوو لە حزبی دەعوە و داواشیکردبوو حکومەتێکی تەکنۆکرات پێکبێنێت، بەڵام عەبادی داواکەی رەتکردبوەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "عەبادی رازی نییە بەو مەرجە، چونکە پێکهێنانی حکومەت تەنیا بە سەدرەوە پەیوەندیدار نییە، بەڵکو قەوارەی دیکەش هەن وەک فەتح، دەوڵەتی یاسا، سوننی و کوردیش".



PM:03:29:20/05/2018