نەوەی نوێ ساختەکاریەکانی هەڵبژاردنی بڵاوکردەوە

جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، چەندین بەڵگەیان لەبەردەستدایە کە ساختەکاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا کراوە و ڕێژەی دەنگە "تەزویرەکانی" یەکێتی و پارتی ئاشکرادەکات.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی جوڵانەوەی نەوەی "ساختەکارییەکان"ی پارتی و یەکێتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا خستەڕوو و ڕایگەیاند، "کۆی گشتی تەزویری پارتی لە هەموو پارێزگاکانی عێراق دەگاتە ٣٠٥ هەزار دەنگ و یەکێتییش دەگاتە ٣٣٥ هەزار دەنگ".

ئاشکراشیکرد، لەکۆی ٥٢ هەزار و ٥٢٢ فلاش مێمۆری، ١٠ هەزار و ٦٥٣ فلاش مێمۆری نەگەڕێنردراوەتەوە بۆ بەغدا.

ئەوەشی خستەڕوو، کۆی گشتی دەنگەکانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە ١٢ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، دەگاتە ٥٠٩ هەزار دەنگ.

جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕاشیگەیاند، لە کۆی ٦٤٠ هەزار دەنگی تەزویر کە یەکێتی و پارتی کردوویانە، نەوەی نوێ ٣٤٤ هەزار دەنگی لێ تەزویر کراوە کە ٥٤%ی تەزویری کوردستان دەکات.



PM:05:24:20/05/2018