بووومەلەرزەیەک ئەم شارەی هەژاند

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلە بە پێوەری ریختەر پارێزگای خۆزستان باشووری رۆژئاوای ئێرانی هەژاند.

بەپێی ناوەندی بوومەلەرزەزانی ئێران، بوومەلەرزەکە لە ناوچەی میانرود لە شاری دزفول لە قۆڵایی ١٠ کلم لە ناخی زەویدا روویدا.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لە بەڕێوبەری گشتی فەرمانگەی فریاکەوتن لە پارێزگای خۆزستان، کیومەرز حاجی زادەی گواستووەتەوە کە بەهۆی بەهێزی بوومەلەرزەکەوە سەرجەم یەکەکانی فریاگوزاری لە شاری دزفول خراوەنەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

کیومەرز حاجی زادە ئاشکرایشی کرد کە هیچ راپۆرتێکیان بەدەست نەگەیشتووە لەبارەی ئەو زیانە گیانیانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە کەوتوونەتەوە.



PM:10:06:20/05/2018