دابەشکردنی نەوت دەستپیدەکاتەوە

لە سلێمانی دابەشکردنی نەوت بەسەر ماڵاندا دەست پی دەكاتەوە و لێپرسراوی دابەشكردنی نەوتی ناو شاری سلێمانیش رایدەگەیەنێت بەهۆی كەمی بڕی ئەو نەوتەی لە ‌بەغداوه ‌دێت، پرۆسەی دابەشكردنەكه ‌خاوە.

عوسمان عەلی لێپرسراوی دابەشكردنی نەوتی ناو شاری سلێمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕاگەیاندوە" لە كۆی ٤٠ تا‌نكەر نەوت كە بڕیارە له ‌بەغداوه ‌بگاتە سلێمانی، تائێستا بەشێكی گەیشتووە و لە دوێنێوە لە‌مەڵبەندی پێنجەوە دەستیان بە ‌دابەشكردنی نەوت كردووەتەوە تا ئێستاش ٧٥٠ هەزار لیتر دابەشكراوە."

لێپرسراوی دابەشكردنی نەوتی ناو شاری سلێمانی ،راشیگەیاندوە"‌تا نەوتیان لەبەردەستدا بێت بەردەوام دەبن لە دابەشكردنی بەسەر ماڵاند و بەهۆی كەمی بڕی ئەو نەوتەشی كەلە ‌بەغداۆ ‌دێت، پرۆسەی دابەشكردنەكە ‌خاوە، بەڵام ئێمە ناوەستین و هەر بڕێك بەدەستمان بگات دەستبەجێ دابەشیدەكەن."

لە مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردوو، لەناو سەنتەری سلێمانی دەستكرا بە دابەشكردنی نەوت بەسەر ماڵاندا، بەڵام تائێستا لە كۆی ١١ مەڵبەند تەنیا چوار مەڵبەند نەوتی دوو ساڵ پێش ئێستایان بەسەردا دابەشكراوە.



PM:11:21:20/05/2018