به مه‌به‌ستی رێگریكردن له گزیكردن له كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله كۆتاییه‌كان، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت راده‌گرێت.
لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاند رایگەیاند "به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20-5-2018 له دیوانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی رێگریكردن له گزیكردن له كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله كۆتاییه‌كان بڕیاردرا له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان هێڵی ئینته‌رنێت رابگیرێت" .
ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و په‌روه‌رده بۆ خولی یه‌كه‌م له رۆژی 27-5-2018 و بۆ خولی دووه‌میش له 11-9-2018 وه له كاتژمێر 8 ی به‌یانی بۆ 11 ی به‌ر له نیوه‌ڕۆ رابگیرێن.
ساڵی پار بەهەمان شێوە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن بڕیارێکی لەو شێوەیەی دەرکرد کە بووە مایەی نارەزایی خەڵکێکی زۆر کە بە بەردەوامی پێیویستیان بە خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە.