هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە)، کوژرانی ٤٥ ئەندامی تیمە تایبەتەکانی تورکیای له ئاگرى ڕاگەیاند.
ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل(هه‌په‌گه) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، رۆژی ٢٠ى ئایار، کاتژمێر ٧:٣٠ خوله‌کى به‌یانى، گەریلاکانیان له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى سه‌رکه‌وتنى شۆڕشگێڕیى له ناوچه‌ى گوربولاک له سنورى بازید سه‌ربه ئاگرى، چالاکییەکیان دژى پاسێکى گه‌وره‌ى تیمه تایبه‌ته‌کانى سوپاى تورکیا(جه‌ندرمه) ئه‌نجامدا.
هه‌په‌گه راشیگەیاند،ووە، لە ئەنجامی ئه‌و چالاکیه‌ی گەریلاکانیان ٤٥ ئه‌ندامى تیمى تایبه‌تى تورکیا کوژراون، دواى چالاکییه‌که‌ش سوپاى تورکیا ویستیان ده‌ستێوه‌ردان بکه‌ن، به‌ڵام هێزه‌کانى گه‌ریلا وه‌ڵامیان دانه‌وه و ناچاریان کردن بکشێنه‌وه.
ئەوەسهاتووە، کە دوو هه‌لیکۆپته‌ریش هه‌ر له‌وێ بوونه ئامانجى هێزه‌کانى گه‌ریلا و یه‌کێک له هه‌لیکۆپته‌ره‌کان زیانى به‌رکه‌وت و ناچار به پاشه‌کشێ کران.
لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەیدا هه‌په‌گه باسى له‌وه‌ش کردوه، دواى نیوه‌ڕۆی هەمان رۆژ هێزه‌کانى سوپای تورکیا به تۆپ و هاوەن ده‌ستیان کرد به تۆپباران و دواتر کوژراوه‌کانى خۆیان گواسته‌وه.