ئەمڕۆ دووشەممە ماڵی یه‌كێك له لەو بکوژانەی کە تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسی و كوشتن‌یان بەرامبەر (عه‌زام)ی پێنج ساڵیان له كه‌ركوك ئەنجامدا سوتێنرا.
میدیا عێراقیه‌كان له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى کەرکوکەوە رایانگه‌یاند، "ژمارەیەک لە خۆپیشاندەر له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی فه‌رمانی دادگای به زیندانیكردنی 25 ساڵ بۆئەو تاوانبارانەی کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا منداڵێکی کەرکوکیان بە ناوی "عەزام هومامە"رفاند‌و، دەستدرێژی سێکسیان کردە سەرو پاشان کوشتیان، سوتاندووە،.
ئاماژە بەوەشکراوە، کەسوکاری مندالەکەو خۆپیشاندەرانی ناوچەکە، ناڕەزایەتی خۆیان لەبەرامبار ئەو بڕیارە دەربڕیوەو داوایانكردووه، کە تاوانباره‌كان له‌سێداره‌بدرێن، هاوکات ژمارەیەک هاوڵاتی کە پێک دێن لە كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و ده‌مڕاست و لاوانی عه‌شیره‌تی به‌یات له كه‌ركوك، ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕيووه بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی به‌رفراوان بۆ داواكردنی سزای له سێداره‌دان بۆ تاوانبارانی ئەو منداڵە.
رۆژی پێنجشه‌ممه 17ی ئایار، لە گەڕەكی واستی رۆژئاواى كەركووك منداڵێكی تەمەن پێنج ساڵان بە ناوی "عەزام هومامە"به‌كوژراوى دۆزرايه‌وه رۆژێك دواتر بكوژانى ده‌ستگیركران و دانیان به تاوانه‌كه‌یان نا.د