ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردستان داوا لە سەرۆکایەتى پەرلەمان دەکەن، کە کۆبوونەوەیەک تەرخانبکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کەموکوڕییەکانى سیستمى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق و ساختەکارییەکان.
بەپێى نوسراوێک کە، ناو و واژووى (٤٣) پەرلەمانتارى کوردستانی لەسەرەو وێنەیەکی بۆ "سپی" نێردراوە و ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیان کردووە، ئاماژە بەوەدەکەن، ئێمە ژمارەى یاسایی ئەندامانى پەرلەمانى کوردستان کە ناو و واژۆمان لە نوسراوەکە هاتووە، بەپێی مادەی(٥٤)بڕگەی دووەم، خالەکانی (٢-٣)لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، هەروەها بڕیاری ژمارە(١)ی ساڵی ٢٠٠٥، کە پەیوەستە بە پرسە چارەنوسسازەکان، داوادەکەین کۆبوونەوەى داهاتووى پەرلەمانى کوردستان تەرخانبکرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کەموکوڕییەکانى سیستمى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق و ساختەکارى لە ئەنجامەکانى.
ئەوەش هاتووە، ئەو کەموکوڕی و ساختەکارییانە بووەتە هۆکارى نەمانى متمانە و دروستبوونى بۆشایی زیاتر لە نێوان لایەنە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان.