محەمەد تۆفیق رەحیم ئەندامی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە سەرلەنوێ هەڵبژاردن دوو بارەبکرێتەوە.
محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌میانه‌ی چاوپێکەوتنێک لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " وتی"مه‌رجه‌كه به‌ته‌نها ئه‌وه‌یه كه‌هه‌ڵبژاردن دوباره بكرێته‌وه چونكه هه‌ڵبژاردن ساخته‌كاری تێداكراوه، ئێمه ئێستا باسی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ناكه‌ین، ئێستا خوا ده‌یزانێت ئه‌و سندوقانه چی‌یان لێ به‌سه‌رهاتووه ئه‌وه هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت هه‌ر كه‌س نازانێت چی‌یان لێهاتووه و له‌كوێن؟".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا بڕیاری شه‌ش لایه‌نه‌كه‌ی كوردستان بۆ بایكۆتكردنی به‌شداریكردنیش ده‌بێت له به‌شداریكردن له‌حكومه‌تی نوێی عیراق؟ محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم وتی" جارێ بڕیاره‌كه به‌ته‌نها بۆ په‌رله‌مانه با مه‌سه‌له‌ی په‌رله‌مان یه‌كلایی بێته‌وه ئه‌وكات بڕیارده‌ده‌ین چی بكرێت یاخود نه‌كرێت، ئنجا حكومه‌ت په‌رله‌مان دروستی ده‌كات په‌رله‌مانیش كه بهساختهكاری كرابێت ئیتر ئایا ئه‌و حكومه‌ته شه‌رعیه‌تی ده‌بێت یاخود نا؟ ئه‌مه بابه‌ته‌كه‌یه."
له‌باره‌ی كاریگه‌ری سه‌ردانه‌كه‌ی بریت مه‌كگۆرگ بۆ لای شه‌ش لایه‌نه‌كه ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری لهمهرجهكهیاندا؟ محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم وتی" ئێمه واده‌ی چاوپێكه‌وتنمان ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ مه‌كگۆرگ هه‌یه، ئه‌مه بۆچونی هه‌ر شه‌ش لایه‌نه‌كه‌یه تا ئه‌م ساته."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای هه‌ڵوێستی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد، هاوكات هۆشداریشیدا و وتی"ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئێستا هه‌ڵوێستێكی ڕون و ئاشكرا نه‌بێت ئه‌وا ئه‌و ساخته‌كاریه‌ی كراوه هه‌مان شت له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو دوباره ده‌بێته‌وه."
محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم ئه‌وه‌شی وت"ساخته‌كاری به‌ته‌نها له‌شوێنێك نه‌كراوه به‌ڵكو له‌سه‌رتاسه‌ری عیراقدا كراوه وایان له‌خه‌ڵك كردووه بڕوایان به‌ده‌نگدان نه‌مێنێ."
ڕۆژی 12ی5 هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق به‌ڕێوه‌چوو،ڕۆژی شه‌مه‌ی ڕابردوش كۆمسیۆن ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ناوی كاندیده ده‌رچووه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ڕاگه‌یاند، به‌ڵام هه‌رزوو شه‌ش لایه‌نی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌بریتین له(بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان،كۆمه‌ڵی ئیسلامی، هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روری، یه‌كگرتووی ئیسلامی، هه‌روه‌ها حیزبی شیوعی، ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنیان ڕه‌تكرده‌وه و ڕایانگه‌یاند ساخته‌كاری لههڵبژاردنهكان ئه‌نجامدراوه.."