مەکگۆرک لە سلێمانی لەگەڵ ماڵی تاڵەبانی و شەش حیزبەکە کۆدەبێتەوە

نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ شەڕی داعش برێت مەکگۆرک، لە بەیانیەوە لە سلێمانیە، بەیانیەکەی سەردانی بەرهەم ساڵحی کرد، دواتر لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی کۆبوەوە، بڕیارە کاتژمێر سێی پاشنیوەرۆ لەگەڵ نوێنەری شەش لایەنەکەی دژی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانە کۆدەبێتەوە.

مەکگۆرک کە ئێستا لەکۆبوونەوەدایە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کوڕە گەورەی تاڵەبانی و، لاهوری شێخ جەنگی لێپرسراوی دەزگای پاراستن و زانیاری/ زانیاری، کاتژمێر ٣ ی پاشنیوەرۆ لە مەکۆی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ شەش لایەنەکە" گۆڕان ، هاوپەیمانی، کۆمەڵی ئیسلامی، یەکگرتووی ئیسلامی، حیزبی شیوعی، بزووتنەوەی ئیسلامی " کۆدەبێتەوە.

وەک زانیاریە سەرەتاییەکان پێشبینی دەکرێت نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا هانی شەش لایەنەکە بدات کە بایکۆتی پرۆسەی سیاسی لەبەغدا نەکەن، کە ئەو هێزانە لەبەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ئاماژە بۆ جۆرە هەڵوێستێکی لەو شێوەیە دەکەن.  
  

PM:12:46:22/05/2018