چ کاتێک لە رەمەزاندا بۆ سەرجێی گونجاوە

مانگی ڕەمەزان، زیاتر لە هەر كاتێك هەستیارە بۆ ئەنجامدانی کاری سەرجێی كردنی هاوسەران و لەکاتی رۆژودا ڕێگە پێنەدراوە تا دوای بەربانگ بۆ پێش پارشێو.

ئەنجامدانی كاری سەرجێیی، هەرچەندە لە ڕوی دینییەوە رێگەی پێدراوە لەدوای بەربانگ تا کاتی پارشێو، بەڵام ڕاستەوخۆ دوای بەربانگ كردنەوە لە ڕووی تەندروستییەوە كارێكی هەڵەیە، چونكە ئەو كات ڕۆژووەوان خواردن و خواردنەوەیەكی زۆری خواردووە و گەدە پەستانی زۆری لەسەرە.

هەروەها پزیشكاینیش ڕێنمایی هاوسەران دەکەن، كەپاش رۆژوو شکاندن کاری سەرجێی ئەنجام نەدەن، بەڵکو باشترین كات بۆ ئەوکارە سێ كاتژمێر دوای شكاندنی ڕۆژووە.





PM:01:21:22/05/2018