نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، لە ئێستادا نرخی هەر بەرمیڵک بە زیاتر لە 79 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
پاش نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نه‌وتى خاوى برێنت به‌رزبووه‌وه‌و نرخی هەربەرملیک به 79 دۆلار و 60 سه‌نت مامەڵەی پیوەکرا.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهان بە 72 دۆلار و 42 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.
بەرزبونەوەی نرخ بۆ سزادانی ئابوری ئێران لەلایەن ئەمریکاوە دەگەرێتەوە، هەروەک دوێنێش ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا هێرشێكى توندى كرده‌سه‌ر ئێران و داوای له‌و وڵات کرد، كه به‌ته‌واوى واز له پرۆگرامە ئەتۆمییه‌كه‌ى بهێنێت و هێزه‌كانیشى له سوریا بكێشێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه توندترین سزاى ئابوورى به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.