رێكخه‌رى ژوورى په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، رایگەیاند له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ر چوار لایه‌نه‌كه(هاوپه‌یمانى و گۆڕان و كۆمه‌ڵ، و یه‌كگرتوو)، ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌و یه‌ك ده‌نگن.
ئەمڕۆ سێشەممە برێت مەکگۆرک، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بە بەشداری باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا و كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، لەگەڵ هەریەک لە د. به‌رهه‌م، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى و عومه‌رى سه‌ید عه‌لى، رێكخه‌رى گشتى گۆڕان و عه‌لى باپیر، ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى و سه‌لاحه‌دین به‌هادین، ئه‌میندارى یه‌كگرتوو کۆبووەوە.
لە پاش کۆبونەوەکە هۆشیار عومه‌ر،
رێكخه‌رى ژوورى په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ئاماژەی بەوەدا"
ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگ بوو سێ خاڵی سه‌ره‌كییه كه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسكراوه، ئه‌وانیش یه‌كڕیزی له هه‌ڵوێستی لەیەنەکان و رەتکردنەوەی ئەنجامی هه‌ڵبژاردن.
وتیشی، ئه‌وه‌ی رویداوه ته‌نها ساخته‌كاری نییه، به‌ڵكو گۆڕینی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه، بۆیه دووباره سورین له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌و سورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت هه‌ڵبژاردن دوباره بكرێته‌وه.
هۆشیار عومه‌ر ئەوەشی خستەڕوو، مه‌كگۆرگ هه‌ڵوێست و سكاڵای چوار لایه‌نه‌كه‌ی به‌جدی وه‌رگرتوه و له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و یۆنامی و یان كۆبیچ، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر خه‌تن بۆئه‌وه‌ی به‌وردی به‌دواداچون بۆ ئه‌و سكاڵایانه بكرێت.
هەروەها راشیگەیاند، هەر لە کۆبونەوەکەدا پرسی به‌شداریكردن له حكومه‌تی عیراق تاوتوێكراوه و، مه‌كگۆرگ ئه‌و پرسه‌ی بۆ چوار لایه‌نه‌كه جێهیشتووه، هەروەها باس له پرسی كۆتایی هێنان به ته‌زویر و ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه.
ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان باسی لەوەشکرد، کە سورن له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی خۆیان كه سه‌باره‌ت به ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن وه‌ریانگرتوه و وتی، "خاڵێكى دیكه‌ى ئه‌م ساخته‌كارییه كه روونه بۆ وڵاتانى دونیا ده‌بێته هۆى تێكچوونى ئاسایش له هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و لایه‌نانه‌ى ئه‌و هه‌نگاوه‌یان ناوه به‌رپرسیارن".