بڕی 317 ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ موچەی فەرمانبەران گەیشتە هەرێمی کوردستان و، بڕیارە بەم نزیکانە بەسەر موچەخۆراندا دابەش بکرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست "سپی" کەوتوون، ئەمڕۆ سێشەممە حكومەتی عێراق بڕی 317 ملیار دیناری بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە و لە ئێستاشدا خراوەتەسەر حسابی وەزارەتی دارایی هەرێم.
رۆژی 16ی 5ی 2018 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەشاری هەولێر نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم دڵنایی دایە مووچە خۆران کە موچەکانیان بەردەوام دەبێت هیچ كێشەیەك لەو بابەتەدا نییە.
جێی ئاماژە لە 19ی ئازارو كۆتایی مانگی نیسانی ئەمساڵ حكومەتی عێراق بە دوو قۆناغی بڕی زیاتر لە 634 ملیار دیناری مووچەی دوو مانگی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی ناردووە، ئەمەش دەبێتە سێیەم قۆناغی ناردنی پارە لەلایەنی حکومەتی عێراقەوە.