زیدان باس لە یاری کۆتایی دەکات


لەپرێس کۆنفرانسێکی هەواڵیدا کە پێش یاری کۆتایی لیڤەرپوڵ بۆی سازکرابوو، زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید بەشداری کردو باسی لە یاریەکە کرد.

زیدان وتی خۆشحاڵم ئەمە سێ وەرزی لەسەر یەکە دەگەین بە یاری کۆتایی گەیشتن بە کۆتایی ئەم خولە وەکوو دوو ساڵی رابردوو وایە، زۆر خۆشحاڵم لەگەڵ ئەم کۆمەڵە یاریزانەدا سێ جار گەیشتوینەتە یاری کۆتایی.

هەروەها وتی یانەکەم هەمیشە تینوی نازناوەکەیەو دەیەوێتزیاتر و زیاتر بەدەست بێنێت و نازناوێکی تر بخەینە سەر نازناوەکانمان.

ئاشکراشی کرد شێوازی یاریکردنی هەردوو یانە وەکوو یەک نیەو من گوێش بەوە نادەم دوو ساڵە نازناوەکەمان بردۆتەوە، هەرچەندە لیڤەرپوڵ تینوی نازناوەکەیەئێمە زۆر لەوان زیاتر تینوین.

لە کۆتایدا وتی رۆناڵدۆ و بنزیمە لێکتێگەیشتنێکی باش لە نێوانیاندا هەیەو رۆناڵدۆش لە یارییە یەکلاکەرەوەکاندا هەمیشە یەکلاکەرەوەیە.



PM:07:59:22/05/2018