یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك وەک یەكێك لە مەرجەكانیان بۆ دانوستان لەگەڵ حكومەتی داهاتوی عیراق ڕادەگەیەنێت.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاسۆ مامەند، لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوك وتی "داوادەكەین بەزوترین كات لیستی برایەتی كۆببێتەوه بۆ ئەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك لە بەرژەوەندی كورد یەكلاییبكەنەوە".
وتیشی "ئێمە یەكێك لە مەرجەكانمان لە دانوستان لەگەڵ حكومەتی داهاتوی عیراق پۆستی پارێزگاری كەركوكە و داوای دەكەینەوە و مافی خۆمانە".
ئەوەش لەكاتێكدایە لە 16ی ئۆكتۆبەری رابردو و دوای دروخستنەوەی نەجمەدین كەریم، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق راكان سەعید جبوری، وەكو پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت دەستنیشانكرد.