سبه‌ینێ وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و ئامانجی سەردانەکەش ئاشکرادەکرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كه وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی میدیا" نێردراوه، سبه‌ینێ 23ی 5ی 2018، وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێر‌و به‌ئه‌ندامێتی رزگار عه‌لی، خالید شوانی، فریاد ره‌واندزی، سه‌عدون فه‌یلی، ده‌گه‌نه به‌غدا، به‌رنامه‌ی دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌فدی باڵای یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی عیراق به‌تایبه‌تی لیستهبراوهكان ده‌ستپێده‌كات.
هه‌ر له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "بڕیاره سه‌ردانه‌كه دوو رۆژ بخایه‌نێت و دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌كانیش له‌باره‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق ده‌ستپێبكات".
ئەمڕۆش وەفدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ لایەنە سیاسیه عێرقیەکان کۆبوونەوە.