زێباری هۆشداری دەدات

هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند عێراق لەبەردەم دووڕیانی بێسەروبەری و سەقامگیریدایە، بۆ ئەوەی بگاتە بژاردەی دووەم، هۆشداریشیدا لەوەی دەبێ كێشەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن یەكلا بكرێتەوە.

زێباری كە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتیە، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی "پێویستە لەسەر كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق و نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق (یۆنامی) كە پشتیوانی تەكنیكی پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی عێراقە، لەگەڵ دادگای عێراق، كە متمانە بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراقی ئەمساڵ بگێڕنەوە".

زێباری نووسیویەتی دەبێ ئەم سێ لایەنە پەیوەندیدارە بابەتی سكاڵای لایەنەكان چارەسەر بكەن، هەروەها تانەكانیش بەڕێگەی یاسایی یەكلا بكەنەوە، نەك پشتگوێیان بخەن یان ڕەتیان بكەنەوە.



PM:11:19:22/05/2018