رۆناڵدۆ باسی بەهێزی لیڤەرپووڵ دەکات


ئەمرۆ لە لێدوانێکیدا رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید باسی لە یانەی لیڤەرپوڵ کرد لە یاری کۆتایداو بە تیپێکی بەهیزی وەسفکرد.

رۆناڵدۆ رایگەیاند یانەی لیڤەرپووڵ بە شایستەیی گەیشتووەتە یاری کۆتایی و شایەنی ئەم شوێنەن، بەڵام ئێمە لە ئەوان بەهێزترین و بڕوای تەواویشمان بە خۆمان هەیە بۆ بردنەوەی نازناوەکە.

هەروەها وتی دەبێت شەممە مێژوو بنوسینەوەو ئاهەنگ بگێڕین ئەگەر توانیمان بۆ سێیەم ساڵی لەسەر یەک ببینە پاڵەوان ئەوا مێژووی دەبێت.

ئامادەبوونی خۆشی بۆ یاریەکە راگەیاند و ئاشکرای کرد لە توانایەکی جەستەیی باشدام و هەموو هاوڕێکانیشم ئامادەن بە باشی.



PM:11:40:22/05/2018