له شه‌قامێكی گشتیی شارى سۆران ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕوویدا و له ئه‌نجامدا سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
رائید دلاوه‌ر بادلى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هاتووچۆى سۆران، راگه‌یاند "شه‌وی سێشه‌ممه 22-5-2018 له شه‌قامى گشتى جندیان له شارى سۆران، له‌كاتى په‌ڕینه‌وه‌ى چه‌ند هاووڵاتییه‌ك ئۆتۆمۆبێلێك خۆى پێدا كێشاون و له ئه‌نجامدا، دوو ئافره‌ت و منداڵێك ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوونه و زیانیش به چه‌ند ئۆتۆمۆبێلێك گه‌یشتووه".
وتیشی "تیمه‌كانمان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان له شوێنى رووداوه‌كه‌ن و سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه‌ن له هۆكارى درووستبوونى ڕووداوه‌كه".