سه‌رۆكى لقى هه‌ولێرى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له سنورى پارێزگاى هه‌ولێر ئاشكراى كرد، ئه‌نجامى سێ وێستگه هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه.
عه‌لى قادر، سه‌رۆكى لقى هه‌ولێرى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له چاوپێكه‌وتنێكدا كه له ژماره‌ى ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ى رۆژنامه‌ى "ئاژانس"دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه، له سنورى هه‌ولێر 53 سكاڵا له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان پێشكه‌ش كراون و سێ وێستگه‌ش هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه.
سه‌رۆكى لقى هه‌ولێرى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌وه‌ڕوو "سكاڵا هه‌بووه سه‌باره‌ت به هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌كانى ده‌نگدان و ده‌ستكاریكردنى ئامێره‌كانى ده‌نگدان".
رێكه‌وتى 12 ى 5 ى 2018، پڕۆسه‌ى ده‌نگدانى گشتى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش ناڕه‌زایه‌تى هه‌ندێك له لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراقى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.