پەروەردەی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی راگەیەندراوێكی لەبارەی ئامادەكارییەكان بۆ تاقیكردنەوەكانی 9ی بنەڕەتی و 12ی زانستی و وێژەیی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە کە وێنەیەکی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە تیایدا هاتووە "تەواوی ئامادەكارییەكان بۆ دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكان بەسەركەوتویی ئەنجامدراوە".

لەراگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە "لەسنوری سلێمانی هەزار و 242 هۆڵ دابینكراوە بۆ تاقیكردنەوەكان، بە جۆرێك 609 هۆڵیان بۆ پۆلی 9 ی بنەڕەتی و 402 یان بۆ 12 ی زانستی و 191 یان بۆ 12 ی وێژەیی تەرخانكراوە".

جەختیش كراوەتەوە "32 هەزار و 875 خوێندكار بەشداری تاقیكردنەوەی نیشتمانی پۆلی 9 ی بنەڕەتی دەكەن، هەروەها 36 هەزار و 849 خوێندكار بەشداری تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12 دەكەن، بە جۆرێك 24 هەزار و 285 یان زانستین و 10 هەزار و 746 یان وێژەیین و ئەوانی دیكەش خوێندكارای ئامادەیی پیشەین".



AM:10:50:23/05/2018