لەبەردەم دادگای شارەزوور بەهۆی كێشەی دوو خانەوادەوە كەسێك كوژراوە و پێنجی دیكەش برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە پەیامنێری سپی لەو ناوچەیە نێردراوە نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٣ ی ئایار لەبەردەم دادگای شارەزوور بەهۆی كێشەی دوو خانەوادەوە دەبێتە شەڕ و كەسێك كوژراوە و پێنجی دیكەش برینداربوون".
بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری سپی پێشتر ئەو دوو خانەوادەیە كێشە لەنێوانیاندا هەبووە و بەو هۆیەشەوە شەڕ لەنێوانیان روویداوتەوە.
هێزەكانی پۆلیسی شارەزوور بۆتەشەنەسەندنی رووداوەکە گەیشتونەتە شوێنەکەو بە تەقەكردن بڵاوەیان بە هەردوولایەنی شەڕەكە كردووە و بارودۆخەكەیان كۆنترۆڵكردووە.
دوێنیش ئێوارە لەو دەڤەرەو بە دیاریکراوی لە سەیدسادق بەھۆی دروستبوونی شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا دوو کەس کوژران و چەند کەسیش بریندار بوون.
سەرەتای ئەو کێشەیە لە گوندی قاینەجە سەری ھەڵداوە و لەوێ کەسێک کوژراوە، دواتر بنەماڵەی کوژراوەکە لە سەیدسادق تەقە لە ماڵی ئامۆزای بکوژەکە دەکەن و کوڕێکی گەنج بەناوی مامۆستا ڕێباز فازڵ دەكوژن.
هاوکات بەگوێرەی زانیاریەکان چەند کەسێکیش برینداربوون.