بەوێنە .. شارا ئیبراهیم گەڕایەوە سەر ستایڵە نوێکەی

میدیاکاری ناسراو شارا ئیبراهیم لە نوێترین دەرکەوتنیدا بە ستایڵە هاوچەرخ و نوێکانیەوە دەردەکەوێتەوە.

شارا ئیبراهیم خانمە میدیاکاری ناسراوی بەرنامە هونەریەکان دوای ئەوەی لەسەرەتای رەمەزان لەچەند وێنەیەکدا بە سەرپۆشەوە دەرکەوت، لەنوێترین دەرکەوتنیدا چەند وێنەیەکی خۆی بە ستایڵە مۆدێرنەکەی خۆیەوە بلآوکردەوە، ئەمەش بۆتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی کە بەم شێوەیە بینیانەوە.

شارا ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٨٩له‌ سلێمانی لە دایکبووە وهاوسەری هەیەو خاوەنی منداڵێکی کوڕە.

پێشتر لە كەناڵی NRT2 پێشكەشكاری پرۆگرامی ئێوارەی ئێن ئاڕتی دوو بووه‌، بەڵام دوای دەست لەكاركێشانەوەی لەو كەناڵە لەئێستادا لەكه‌ناڵی كورد ماكس درێژە بە کاری بێژەری خۆی دەدات و پیشکەشکاری پرۆگرامی "شارا"یە کە چاوپێکەوتنە لەگەڵ هونەرمەندانی گۆرانیبێژ بە هونەرمەندە جدی و هونەرمەندە میللیەکانیشەوە.



PM:04:39:23/05/2018