تورکیا ناوچەکانی سیدەکان بۆردومان دەکات

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٣ ی ئایار تۆپخانەكانی توركیا بۆردمانی سنووری سیدەكانیان دەست پێ كرد و تا ئێستا بەردەوامە.

بەپێی زانیارییەکانی سپی تۆپبخانەکانی تورکیا هەردوو گوندی " خەلیفان و بێگژمێ‌" بۆردمان دەكەن.

ناوچەی سیدەكان کەدەکەوێتە سێ گۆشەی هەرێم و تورکیا و ئێران، ساڵی 1932 بووەتە شارەدێ لە رووی كارگێڕییەوە سەر بە شارۆكەی سۆران لە پارێزگای هەولێر.

ئەو بۆردومانە لە کاتێکدایە کە گەریلا لەو دەڤەرە و لەناو باکوری کوردستان هەفتانە چەندجارێک هێرشی کاریگەر دەکەنە سەر سووپای تورکیاو هێزە گرێدراوەکانی.



PM:05:57:23/05/2018