لە کۆبونەوەی نیوان چوارلایەنەکەی(هاوپه‌یمانى و گۆڕان و كۆمه‌ڵ، و یه‌كگرتوو)، سەرۆکی هاوپەیمانی بە بەڵگە شوێنی گولـلەی هێرشبەرانی سەر گردی زەرگەتەی بزوتنەوەی گۆڕان بە نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا نیشاندا.
د.بـــەرھـەم ساڵح، سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری لە میانی کۆبونەوەی لەگەڵ برێت مەکگۆرک و سێ لایەنی گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو، شوێنێ ئەو فیشەکانەی نیشانی نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا دا ،کە لە دوای پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی عێراق و ئاشکرابونی ئەنجامی بەشێک لە بنکەکانی دەنگدان. ئاڕاستەی گردی زەرگەتەی بزوتنەوەی گۆران کران.
شەوی ١٢ ی ئایار دوای راگەیاندنی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و رەتکردنەوەی ئەنجامەکانی لەلایەن گۆڕان و سەرجەم هێزەکانی ترەوە، بۆ ماوەی٢٠ خوولەک تەقە لە مەکۆی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان کراوە و، تەنها نهۆمی سێی ئەو بینایە، ئەو بزووتنەوەیە زیاتر لە ٥٠ فیشەکی بەرکەتووە.
هەروەها رۆژی سێشەممە ٢٢ی ئایار برێت مەکگۆرک، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بە بەشداری باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا و كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، لەگەڵ هەریەک لە د. به‌رهه‌م، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى و عومه‌رى سه‌ید عه‌لى، رێكخه‌رى گشتى گۆڕان و عه‌لى باپیر، ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى و سه‌لاحه‌دین به‌هادین، ئه‌میندارى یه‌كگرتوو کۆبووەوە و، تیایدا
دەرئەنجامەکانى هەڵبژاردن و دۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و شێوازی پێکهێنانی حکومەتى نوێی عێراق و ڕای لایەنەکان گفتوگۆی لەبارەوە کرا.