داعش پەلاماری گوندێکی جەلەولا دەدات

ژمارەیەک لە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش، هێرشیان کردۆتە سەر گوندی شێخ باوەی نزیک لە جەلەولا، بەوهۆیەوە دوو کەس کوژران.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە "سپی" راگەیاند، لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی ئەمشەوەو چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش هێرشی کردۆتە سەر گوندێک بەناوی شێخ باوە، کە دەکەوێتە نێوان کەلار و جەلەولا، کە نزیکە لە جەلەولا-وە.

ئاماژەی بەوەشدا، کە ئاو ناوچەیە جێناکۆکەو دانیشتوانەکەی عەرەب و کوردن، کە لە ئێستادا  لەژێر دەستی سووپای عێراقدا یە.

بە وتەی سەرچاوەکە، لە ئەنجامی هێرشەکەی داعش، دوو کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەش بریندارن، هەروەها تا ئێستاش دەنگی تەقە لەو ناوچەیە دەبیسترێت،

PM:11:59:23/05/2018