تەرمی عادل موراد گەیشتەوە سلێمانی

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ته‌رمی عادل موراد، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان لە ئەڵمانیاوە گه‌یشته‌وە فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شاری سلێمانی.

پێشتر لیژنەی باڵای مەراسیمی هێنانەوەو بەخاكسپاردنی تەرمی عادل موراد رایگەیاند، ئەمڕۆ ناوبراو لە رێورەسمێكدا لەگردی سەلیم بەگ تەرمی بەخاك دەسپێردرێت ورۆژی هەینیش لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی پرسەی پیاوان‌ و ژنان بەڕێوەدەچێت ‌و دواتر ئێوارەی هەمان رۆژ پرسەكەی لەبارەگای مەكتەبی سیاسی هەڵدەگیرێت.

18ی ئەم مانگە، عادل موراد سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی لە وڵاتی ئەڵمانیا بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە كۆچی دوایی كرد.





AM:09:05:24/05/2018