شەوی رابردوو بەهۆی لە رێڕەو دەرچوونی یارییەک لە شاری یاری ماجدی لاند لە هەولێر، سێ کەس گیانیان لەدەستداو دوو کەسیش برینداربوون.
سامان بەرزنجی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، لە ئاکامی رووداوێک لە شاری یاری ماجدی لاند، سێ کەس گیانیانلەدەستداوە، کە خوشک و برایەک و کچە پورێکیانن، هەروەها دوو کەسیش برینداربوون.
هەروەها ناسنامەی ئەو کەسانەی کە له روداوەکەدا بوون بریتین لە (زانا وبێر جه‌میل، ته‌مه‌ن 18 ساڵ، كانی زوبێر جه‌میل، سیما عه‌لی جه‌میل ته‌مه‌ن 19 ساڵ، شیفا ئه‌سعه‌د جه‌میل، ته‌مه‌ن 16 ساڵ).
بەپێی زانیارییەکان روداوەکە بەر لە کاژمێر ١٢:٠٠ی شەوی رابردوو روویداوە لەسەر یاری شەمەندەفەری مردن(سکەتولمەوت)، کاتێک بەرزکەرەوەیەک لە تەنیشتی یارییەکە بەهۆی ئەوەی تووند نەبەستراوەتەوە یان با هەڵیکەندووە، لە رێڕەوی خۆی لایداوەو بەربووەتەوە بۆ سەر یارییەکە و لە ئەنجامدا بووەتە هۆی دروستبونی ئەو روداوە.