لایەنێکی سیاسی بەشداری لە مەراسیمی تەرمی عادل موراد ناکات

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ته‌رمی عادل موراد، لە ئەڵمانیاوە گه‌یشته‌وە فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شاری سلێمانی، جگە لە پارتی ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی سیاسی ئامادەی مەراسیمی پیشوازی کردن بوون لە تەرمەکەی.

بەپێی زانیارییەکانی "سپی"، لە کاتی مەراسیمی پێشوازی لە تەرمی عادل موراد، سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی، پارتی دیموکراتی کوردستان بەهۆی بیروباوەڕی سیاسی حزبەکەی لەسەرکەسایەتی ناوبراو ئامادەی مەراسیمەکە نەبووە.

پێشتر لیژنەی باڵای مەراسیمی هێنانەوەو بەخاكسپاردنی تەرمی عادل موراد رایگەیاند، ئەمڕۆ ناوبراو لە رێورەسمێكدا لەگردی سەلیم بەگ تەرمی بەخاك دەسپێردرێت ورۆژی هەینیش لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی پرسەی پیاوان‌ و ژنان بەڕێوەدەچێت ‌و دواتر ئێوارەی هەمان رۆژ پرسەكەی لەبارەگای مەكتەبی سیاسی هەڵدەگیرێت.

18ی ئەم مانگە، عادل موراد سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی لە وڵاتی ئەڵمانیا بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە كۆچی دوایی كرد.



AM:09:58:24/05/2018