کەمێکپێش ئێستا تەرمی موراد سکرتێرى ئەنجومەنى ناوەندى یەکێتى نیشتیمانی کوردستان لە گردى سەلیم بەگ لە سلێمانی بەخاکسپێردرا.
کاتژمێر ٠٩:٠٠ى بەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە تەرمى عادل موراد گەیشتە فڕۆکەخانەى سلێمانى و لە کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکیش لە گردى سەلیم بەگ بەخاکسپێردرا.
بەپێى ڕاگەیەنراوى لیژنه‌ی باڵای مه‌راسیمی هێنانه‌وه‌و به‌خاكسپاردنی ته‌رمی عادل موراد، سبەینێ هه‌ینی پرسەی کۆچکردوو له‌مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لی بۆ پیاوان و ژنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئێواره‌ی هه‌مان رۆژیش پرسه‌كه‌ی له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵده‌گیرێت.
رۆژی ١٨ی ئەم مانگە، عادل موراد ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌هۆی نه‌خۆشیی شێرپەنجەوە كۆچی دوایی كرد.