پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند كه له گوندێكی سه‌ر به‌ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر منداڵێكی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ خنكا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ ئاماژەی بەوەدا، كه "ئێواره‌ی دوێنێ چوارشەمە منداڵێک كه‌وتووەته ناو حه‌وزێكی ئاوه‌وه‌و ده‌ستبه‌جێ خنكاوه.
پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ راشیگەیاند، منداڵەکە ناوی (ع. ت. خ.)ە و تەمەن یەک ساڵ بووە، روداوەکەش له‌گوندی شێخ پاڵه‌وانی سه‌ر به‌ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر رویداوە.