ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له‌به‌غدا روویدا و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س كوژران و 15 كه‌سیش برینداربوون.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە،شه‌وی رابردوو له ناوچه‌ی شوعله له به‌غدا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی رویدا، لە ئەنجامدا 4 كه‌س كوژران و 15 كه‌سی دیکەش برینداربوون.
هەروەها ئاماژە بەوەشدراوە، کە دوای روداوەکە تا ئێستا هیچ كه‌س ولایەنێک به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه رانه‌گه‌یاندوه.
بەپێی میدیاکان، روداوەکە لەدوای کاتژمێر ١:٠٠ی شەو رویداوە، کاتێک خۆکوژەکە هەوڵی داوە بچێتە نێو پارکێکى شارى یارییەوە لە ناوچەى شوعلەى بەغدا، بەڵام هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لێکردووەو خۆی تەقاندووەتەوە.