لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بەهۆی پاباندنەبوون بە مەرج و رێنماییەکان، ئارایشتگایه‌كی به‌ناوبانگی جوانكاری خانمانیان لە شاری سلێمانی داخست.
لە راگەیەندراوێکدا گۆنا سه‌ردار، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئارایشتگاكان له لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئاماژەی بەوەدا، به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی مه‌رج و رێنمایه‌كانی ته‌ندروستی و كاركردن و كوتانی تاتۆ بۆ خانمان به‌بێ هه‌بونی مۆڵه‌ت، ئارایشتگای (یاس) له گه‌ڕه‌كی رزگاری شاری سلێمانی داده‌خرێت، چونکە ئه‌و كه‌سه‌ی كار له‌سه‌ر ئامێری تاتۆ ده‌كات پێویسته خاوه‌نی مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی پیشه‌كه‌ی بێت".
دوپاتیشیکردەوە ،"هه‌ر شوێن و كه‌سێك مۆڵه‌تی تاتۆكردنی نه‌بێت له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه".
گۆنا ساردار ئەوەشێ خستەڕوو، "به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان، نه‌خۆشیه ڤایرۆسیه‌كان له‌رێگه‌ی خوێنه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه، تاتۆكردنیش به‌یه‌كێك له هۆكاره‌كانی مه‌ترسی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی داده‌نرێت، له‌به‌ر ئه‌وه خاوه‌ن مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ تاتۆكردن له‌رێی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه رێگه به‌كاركردنی ده‌درێت پاش ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێده‌كات".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئارایشتگاكان له لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئاشکراشیکرد، "به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگای یاس داده‌خرێت و ده‌ست به‌سه‌ر ئامێری تاتۆكه‌دا ده‌گیرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه".