لاهور شێخ جه‌نگی جه‌خت له‌سه‌ر زیندوكردنه‌وه‌و ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات و له‌په‌یامێكیشدا ئاشكرایده‌كات، "هه‌وڵده‌ده‌ین ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی یه‌كێتیی و گۆڕان جێبه‌جێبكرێت".
له‌میانی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی عادل موراد، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی, لاهور شێخ جه‌نگی لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری هه‌رێم، به‌ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند، "كاك عادل موراد هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی خسته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌نجامدان و جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتنی نێوان گۆڕان و یه‌كێتیی، ئێمه‌ش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و ڕێكه‌وتنه جێبه‌جێبكه‌ین".
وتیشی "ئه‌و كێشه‌یه‌ی به‌هۆی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌وه ڕویدا كێشه‌ی شه‌خسی بوه، ئه‌وه‌ش وایكرد كێشه‌كان قوڵتربكاته‌وه، به‌ڵام ئێمه وه‌ك یه‌كێتیی لێی به‌رپرسیارنین".
سه‌باره‌ت به‌دیاریكردنی ڕۆژی كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتیش, لاهوری شێخ جه‌نگی وتی:"چاوه‌ڕوانده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی كۆبونه‌وه ئه‌نجامبدات و باس له‌بابه‌تی كۆنگره‌و دیاریكردنی ڕۆژه‌كه‌ی بكات".
سه‌باره‌ت به‌پۆستی سه‌رۆك كۆماریش له‌نێوان یه‌كێتیی و پارتیدا, لاهور شێخ جه‌نگی ئاشكرایكرد، "ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندیی به‌گفتوگۆی لایه‌نه‌كانه‌وه هه‌یه‌و پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم به‌یه‌كگرتویی بچنه به‌غدا، له‌م قۆناغه‌دا پێویستمان به‌یه‌كڕیزیی نێو ماڵی كورد هه‌یه".