کۆشکی سپی ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا مانگی داهاتوو لەگەڵ کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور کۆبوونەوەی لوتکە ئەنجامنادات و هۆکارەکەشی ئاشکراکردووە.
کۆشکی سپی بڵاویکردەوە ترەمپ لە نامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "زۆرم پێخۆشبوو کە لەگەڵت کۆببمەوە، بەڵام بەداخەوە بەبۆنەی ئەو توڕەییە زۆرە و ئەو دوژمنایەتییە ئاشکرایەتان لە دواین ڕاگەیەندراوتاندا، هەستدەکەم ئێستا کۆبوونەوەمان گونجاو نییە".
ترەمپ لەو نامەیەدا وتووشیەتی، لەبەر ئەوە کۆبوونەوەی لوتکەی سەنگاپورە لەبەر خاتری هەردوولامان و جیهان بەڕێوەناچێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە وا بڕیاربوو ١٢ی حوزەیران هەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور لە سەنگاپورە کۆبوونەوەی لوتکە ئەنجامبدەن.