هاتوچۆی گەرمیان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

هاتوچۆی گەرمیان، راگەیاندراوێکی سەبارەت بە وەستانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە ناو کۆڵان و شەقامەکان بڵاو کردەوە و بڕی سزای سەرپێچیکارانیشی دیاریکردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24\5\2018، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، لە راگەیاندراوێکدا، بڵاویکردووەتەوە کە وەستانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە، بیناسازی و کشتوکاڵی لە ناو کۆڵان و شەقامەکانی ناو شار سەرپچییە و بە بڕی 20 هەزار دینار غەرامە دەکرێن.

هاتوچۆی گەرمیان، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ئەو غەرامەکردنە، ئەو ئۆتۆمبیلانە ناگرێتەوە کە بۆ ماوەی کاتی دەوەستن بۆ بار بارکردن یاخود بەتاڵکردن.



PM:05:55:24/05/2018