بڕە پارەیەک وەک قەرز دەدرێتە فەرمانبەران

بانكی ڕافیدەین ڕایدەگەیەنێت، كە بۆ ماوەی پێنج ساڵ بڕێك پارە وەك قەرز دەدەنە هاوڵاتیان و فەرمانبەران بۆ كڕینی ئۆتۆمبێلی نوێ.

بانكی ڕافیدەین لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووەكە هەر هاوڵاتییەك و فەرمانبەرێك دەیەوێت ئۆتۆمبێلی نوێ بكرێت دەتوانێت لە بانكەكەیان قەرز وەربگرێت و دەشڵێت "جۆری ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە قەرزەكە دەكڕدرێت لە لقەكانی بانكەكە لە بەغدا و پارێزگاكان دیاریكراوە و ماوەی پێدانەوەی 5 ساڵە، كە 3 مانگی سەرەتای وەرناگیرێتەوە".

لە بەیاننامەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، كە هەر فەرمانبەر و هاوڵاتییەك دەیەوێت سوودمەند بێت لە قەرزەكە بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل دەتوانێت سەردانی بانكەكە بكات.



PM:06:10:24/05/2018