بەرپرسەکەی پارتی: خۆم بۆ خواو بارزانی نەبێت، خۆم بۆ کەس ناچەمێنەوە

خەسرەو گۆران ئەندامی سەرکردایەتی پارتی و بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی ئەو حیزنە لەسەر خۆ چەمانەوەی بۆ موقتەدا سەدر و چەمینەوەی و شان ماچکردنی، روونکردنەوە دەدات.

خەسرەو گۆڕان لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی پارتی، لەسەر خۆ چەمانەوەی بۆ موقتەدا سەدر، کە لەتۆڕە کۆمەلآیەتیەکانی کوردستان بووبووە رۆژەڤ، روونکردنەوە دەدات و دەڵێت" من تەنها بۆ خوا و بارزانی دەچمێمەوەو بۆ کەسی تر ناچەمێمەوە".

گۆران دەڵێت" من خۆم بۆ قاعیدە و بەعس نەچەماندەوە، لەبەرئەوە خۆم بۆ کەس ناچەمێنمەوە، بۆ خواو بارزانی نەبێت ".

دەقی روونکردنەوەکە.. 
 

  

PM:08:21:24/05/2018