بەوێنە.. کایلی جێنەر خووشکەکەی کاردشیان جیاواز دەرکەوت

کایلی جێنەر خووشکە بچووکی کیم کاردشیان بەتەواوی جیاواز دەرکەوت و لەهەندێک وێنەدا لاسایی خوشکە گەورەکەی کیم کاردشیان دەکاتە، کە تۆپی خانمە جوان و وروژێنەرەکانی ئەمەریکاو جیهانە.

کایلی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە بەتەواوی جیاواز دەرکەوتووە، ئەو خانمە لەنێو هەوادارانیدا بەوە ناوزەد دەکرێتەوە کە خەریکە جێگای کیم کاردشیان خانمی یەکەم دەگرێتەوە.

کایلی کە کۆتایی ساڵی پار یەکەم منداڵی بوو، هەوادارانی زۆر بەوە سەرسامن کە لەماوەیەکی کەمدا رێکوپیکی و باریکی جەستەیی بۆ گەڕاوەتەوەو جوانی لەشولاری بۆتە جێگای سەرنجی هەوادارانی.
کایلی خوشکە بچوکی  " کیم"ە و لەدایکبووی لوس ئەنجلسە ساڵێ ١٩٩٧ و ٢١ ساڵە، بەرزی ١٦٨ سم، کێشی ٥٨ کیلۆیە، هاوڕێی ترافیس سکوتەو مناڵێکیان هەیە.

کایلی نمایشکاری مۆدەیە، هەروەها ئەکتەر و نوسەرو دیزاینەری جلوبەرگ و سەرمایەدارە.
کیم کاردشیانی خووشکە گەورەی لەدایکبووی ١٩٧٩ یە.

کایلی لەساڵی 1997ەو لە کالیفوڕنیا لە دایکبووە ،ئەستێرەی ته‌لەفزیۆنیە هاوشێوەی خوشکەکانی، باڵای 168سانتیمە و 10 خوشک و برای هەیە کە هەمووان ناوبانگی جیهانییان هه‌یه‌.



PM:09:16:24/05/2018