لە سلێمانی هەورە بروسکە لەمندڵێک دەدات و دەیکوژێت

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات هەورە برووسکە لە گوندێکی نزیک دوکان لەمنداڵێک دەدات و دەیکوژێت.
 
لەراگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا كە وێنەیەكی کە وێنەیەکی بۆ سپی ناردووە، تیایدا هاتووە  
" بەشی پۆلیسی دوكان ئاگاداریان كردین كە ئەمڕۆ لەگوندی داربەڕوی سەر بەناحیەی خەلەكان (ز ، د ، ع ) كەمنداڵێكی تەمەن 10 ساڵانە، لەكاتی یاریكردنیدا هەورە بروسكە لێی دەدات و گیان لەدەستدەدات".

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، رووداوەکە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 24ی ئایاری 2018 بووەو، منداڵێكی 10 ساڵان بەهۆی هەورە بروسكەوە گیانی لەدەستداوە.

تێکڕای رۆژانی مانگی ئایار، ناوبەناو بارانی بەهاران لە هەرێم باریووە شێوەی بارینەکەش بە لێزمە لەگەڵ هەورە برووسکەدا بووە. 



PM:10:23:24/05/2018