ووردەکاری شەڕە تەقەکەی شەوی ڕابردووی شاری هەولێر

شەوی ڕابردوو لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری هەولێر بەهۆی كەمی ئاوی خواردنەوە شەڕە تەقە لەنێوان چەند كەسێك ڕوویدا و ووردەکاری ڕووداوەکە دەخرێتەڕوو.

هاووڵاتییەكی گەڕەكی "قەرەبووی" شاری هەولێرە ڕاگەیاند، شەوی ڕابردووی بەهۆی نەهاتنەوەی ئاوی گەڕەكەكە لەنێوان هاووڵاتییان و بەكارخەری بیرەكانی ئاو بووەتە شەڕە تەقە و وتیشی "هەر زوو هەوڵدراوە كە شەڕەكە كۆتای پێبهێنرێت و لەئەنجامدا سەری مامۆستایەك شكاوە".

ئەوەشی خستەڕوو كە شەڕەكە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە هاووڵاتییانی ئەو گەڕەكە داوایانكردووە بیرەكان كاری پێبكرێت بۆ ئەوەی ئاو بدرێتەوە بە ماڵان.

گەڕەكی قەرەبووی هەولێر یەكێكە لەو گەڕەكانەی كە بەردەوام بەهۆی كەمی ئاوی خواردنەوە كێشەیان هەیە، گەڕەكەكە نوێیە و تا ئێستا زۆرینەی خزمەتگوزارییەكانی بۆ دابین نەكراوە.



AM:10:23:25/05/2018