کاردینا هێمن خانمه ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری كورد، كە بە كاردینای سپی ناسراوە، نوێترین وێنه‌ی خۆی بڵاوكرده‌وه.
كاردینا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئینستاگرام)دا، نوێترین وێنه‌ی خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه، كە بە ستایڵێکی تەواو جیاوازەوە دەرکەوتووە.
ئه‌و خانمه ئه‌كته‌ره، نزیكه‌ی ساڵێكه ده‌ستی به كاری ده‌رهێنان كردووه و كاری ده‌رهێنانی بۆ دوو كورته فیلم كردووه، هاوكات له مانگی ڕابردوودا خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری ئافره‌تی وه‌رگرت.
كاردینا، خه‌ڵكی سلێمانییه، جگه له‌وه‌ی به‌شداریی چه‌ندین فیلمی سینه‌مایی و زنجیره درامای كردووه، هاوكات سه‌ره‌تا له ڕێگه‌ی شیعر نووسینه‌وه ناوبانگی په‌یدا كرد، به‌ڵام چه‌ند ساڵێكه هیچ شیعرێكی نوێی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، کاردینا ئێستا سەرقاڵی کاری دەرهێنانە. كریستال، خانمه ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژ، خوشكی گه‌وره‌ی كاردینایه.
کاردیناسپی ساڵی 1991 له شاری سلێمانی له دایكبووه له باره‌ی ئه‌وه‌ی له ئێستادا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری هه‌یه، ناوبراو ده‌ڵێت: "نه‌خێر هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداریم نییه، به‌ڵام هه‌میشه هیوای ئه‌وه‌م خواستووه منیش سوارچاكی خه‌ونه‌كانم بدۆزمه‌وه".
ئەو هونەرمەندە یەكەم كچی كوردە کە رسکی کرد‌و لەنواندندا ماچی کوڕێکی كرد.