هەپەگە ئەنجامی چالاکیەکی گەریلای ڕاگەیاند

هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکی گەریلاوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند "لە جولەمێرگی باكوری كوردستان سێ سەربازی سوپای تورك و دوو دژە گەریلا كوژران".

هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمرۆ 25ی 5ی 2018 بڵاویانكردوەتەوە، دوێنێ گەریلاكانمان چەند چالاكییەكیان لە دژی داگیركارییەكانی سوپای تورك ئەنجامدا، چالاكییەكیان لە دژی ئۆتۆمبێلێكی سوپای توركیا كە لە شەمزینانەوە بەرەو جولەمێرگ بەڕێوەبوو ئەنجامداوە و ئەو ئۆتۆمبێلە بە تەواویی تێكشكێندرا و دوو دژەگەریلا كوژران و سێیانی دیكەش برینداربوون.

هەپەگە لە راگەیەندراوەكەیدا ئاشكرایشكردووە" هەر هەمان رۆژ لەسەر گردی عەلیشێڕی سەر بە گەڤەری جولەمێرگ چالاكییەكیان ئەنجامدا، لەو چالاكییەدا دوو سەرباز كوژران و یەكی دیكەش برینداربوو و هاوكات گەریلاكانی یەژاستار لەسەر گردی بەیرەقی سەربە دەڤەری بارزان چالاكییەكیان ئەنجامدا، لەو چالاكییەشدا سەربازێكی سوپای توركیا كوژراوە".



PM:05:42:25/05/2018