هۆشیار زێباری: وڵات بەرەو فەوزایەکی گەورە دەبرێت

هۆشیار زێباری دژی پووچەڵکردنەوەی و هەڵوەشانەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رۆژی ١٢ ی ئایارە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت " ئێستا هەوڵی مەترسیدار هەیە کە کارەساتبار دەبێت لەسەر دۆخی ئەمنی و ئارامی عێراق، ئەو هەوڵانەش بۆ هەڵوەشانەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی ٢٠١٨ یە لەلایەن چەند سیاسی و پەرلەمانتاری دۆڕاو لە هەڵبژاردنەکاندا".

زێباری داوا دەکات، دەبێت ڕێگری لەو هەواڵانە بکرێت کە وڵات بەرەو پشێوی و فەوزایەکی سەرتاسەری دەبەن.

هەر دوو فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی لەو دوو کۆبوونەوەیەی پەرلەمانی عێراق کە هەفتەی رابردوو سازکرا، ئامادە نەبوون، ئاماژەکانیش ئەوە دەردەخەن کە هەردوو لایەن ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیان بەلاوە پەسەندە، لە کاتێکدا کە هەموو لایەنەکانی تری کوردستان ئەم دوو هێزە بە ساختەکاری هەڵبژاردنەکە ناوزەد دەکەن. 

ئەوە لەکاتێکدایە کە پارتەکەی زێباری ساڵی پار سەرکردایەتی پرسی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستانی دەکردو جەختی لەسەر ئەوە دەکردەوە کە عێراق کەڵکی ئەوەی نەماوە هەرێم لەگەڵیدا بمێنێتەوە. 



AM:12:59:26/05/2018